

بەشداربووانی ئازیز،
دوو ڕێگا هەیە بۆ ئامادەکاریی تاقیکردنەوەکانی هەردوو بواری تیۆری موزیك و پێفۆرمانس:
١. ئامادەکاری مانگانە:
بە خواستی خۆت بۆ تیۆری موزیك یان پێفۆرمانس، پلانێکی ئەندامێتی دیاری دەکەیت، وەك لە خوارەوە پیشاندراوە، پاشان دەست دەکەیت بە خوێندن و ئەنجامدانی هەموو ئەو ڕاهێنانانەی کە بۆ قۆناغی هەڵبژێردراو دانراون تا دڵنیا بوونەوەت کە ئامادەیت بۆ تاقیکردنەوە.
بۆ ئەوەش مانگانە خەرجی ئەندامێتییەکە بە کارتی بانکی یان بە دەستیی لە هەریەك لە نوسینگەکانی سلێمانی یان هەولێر دەدرێت و هەروەها بەردەوام دەبێت هەتا پلانی ئەندامێتی کۆتایی پێدەهێنرێت.
٢. پاکێجی ئامادەکاریی 6-مانگ یان 12-مانگ:
پێکدێت لە سەرجەم قۆناغەکانی تیۆری موزیك، ١ تا ٥، هەموو قۆناغەکانی پێفۆرمانس، ١ تا ٨، هەروەها ئاستەکانی دبلۆمی بەرز- High Diploma Levels کە لە دوای قۆناغی هەشتەمی پێفۆرمانسەوە دێت. زانیاری زیاتر بخوێنەرەوە...