

خولی ئامادەکاریی ٨ مانگە:
خولێکی ئامادەکاری تەنها لە ئاستی دبلۆمی بەرزدا: لەم قۆناغەدا، چاوەڕوان دەکرێت کە قۆناغی ٨ لە پێرفۆرمانسی موزیکی دیجیتاڵی یان پراکتیکی دەرچووبیت و هەنگاو بنێیت بەرەو ئاستی دبلۆمای بەرز کە سێ ئاستن، دەستپێدەکات بە ARSM و پاشان LRSM دێت و دواتر FRSM . وە هەروەها، هەر ئاستێك دەبێتە پێشمەرجێك بۆ ئاستی بەرزتر کە دوای یەك دێت.
لەم خولەدا، ئێمە لەم خاڵانەی خوارەوە هاوکارتان دەبین و هەروەها ئێوەش بەرپرسیارن لە تەواوکردنی سەرجەم ڕاهێنانەکان بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئاستێکی بەرزی بڕوانامەی هەر قۆناغێکی دبلۆمادا.
-
پێداچونەوە لەو پارچانەی کە لە قۆناغی تاقیکردنەوەی پێشووی دا ژەنیوتن
-
دانانی خشتەی مەشقی ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە ٣،٥ کاتژمێر
-
دانانی لیستی ڕێپرتوار بەپێی ئەو ئاستەی دیپلۆم، کە تاقیکردنەوەکەی لەسەر دەکەیت
-
لێکۆڵینەوە و تێگەیشتن لە پێکهاتەی ئەو پارچانەی کە بۆ ئاستی دیپلۆمەکە دانراون، نمونە..دانەرەکان، سەردەمەکان
-
مەشقکردن لەسەر تێگەیشتنی زمانی ئینگلیزی، بە بەکارهێنانی پێویست بۆ تاقیکردنەوە
-
ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پێشوەختە بۆ ئاسانکردنی تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە
-
ڕێکخستنی نمایشێك وەك پێرفۆرمانسی تاکژەنین
-
هەفتەی دوو ڕۆژ لە پۆلدا کۆبوونەوە
-
دیاریکرندی کات و بەرواری تاقیکردنەوەکە
-
خەرجی تاقیکردنەوەی دبلۆماکە
-
ڕێکخستنی کات بۆ تۆماری ڤیدیۆیی تاقیکردنەوەکە
-
تەواوکردن و ناردنی تاقیکردنەوەکە لە ماوەی ٢٨ ڕۆژدا
-
وەرگرتنی بڕوانامەکە لە ماوەی دوو هەفتەدا
هەموو وانە و ڕاهێنانەکان بۆ ئاستی پێرفۆرمانسی موزیکەکە دەدرێت بە بەشداربووان، بەمەبەستی ئەنجامدانی هەموو ڕاهێنانەکان و دواتر پێکەوە، لە پۆلدا، بە وردی بە پارچەکاندا گوزەردەکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە بە باشی ئامادەی تاقیکردنەوەی ئاستی دیپلۆماکە دەبیت.
دەتوانن گونجاوترین ڕۆژ و کات بۆ ئامادەبوون لە وانەکاندا هەڵبژێرن بەپێی ئەو خشتەیەی خوارەوە:
ڕۆژەکان کات
دووشەممە - چوارشەممە کاتژمێر ٠٩:٠٠ - ١٠:٣٠ / ١٠:٤٥ - ١٢:١٥ / ١٢:٣٠ - ١٤:٠٠ / نانخواردنی نیوەڕۆ / ١٥:٠٠ - ١٦:٣٠ / ١٦:٤٥ - ١٨:١٥
سێشەممە - پێنجشەممە کاتژمێر ٠٩:٠٠ - ١٠:٣٠ / ١٠:٤٥ - ١٢:١٥ / ١٢:٣٠ - ١٤:٠٠ / نانخواردنی نیوەڕۆ / ١٥:٠٠ - ١٦:٣٠ / ١٦:٤٥ - ١٨:١٥
هەینی - شەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ - ١١:٣٠ / ١١:٤٥ - ١٣:١٥ / نانخواردنی نیوەڕۆ / ١٤:٣٠ - ١٦:٠٠ / ١٦:١٥ - ١٧:٤٥ / ١٨:٠٠ - ١٩:٣٠
دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین کات دیاری بکەن یان پەیوەندی بکەن بە:
ئۆفیسی هەولێر - ئاسیا/ ٢٢٣٣ ٤٧٤ ٠٧٧٣ یان کۆڕەك/ ٦٠٠٩ ٠٠٨ ٠٧٥٠
ئۆفیسی سلێمانی - ئاسیا/ ٢٢٣٣ ٤٧٤ ٠٧٧٣ یان کۆڕەك/ ٦٠٠٩ ٠٠٨ ٠٧٥٠
مەبەستمانە کە تۆ نمرەی بەرزتری بڕوانامەکە وەربگریت نەك تەنها دەرچوون. بۆیە دەبێت بۆ ئەو شەش مانگە زۆر کار بکەیت، خشتەی گونجاو دابنێیت و ڕۆژانە مەشق بکەیت بەلایەنی کەمەوە ٣.٥ کاتژمێر , وە هەر کێشەیەکیش هاتە پێش پێکەوە چارەسەری دەکەین.
٨ مانگ ڕاهێنەنی بەردەوام و ئامادەکاری بۆ ئاستێکی دیپلۆما لە پێرفۆرمانسدا ، وە ئەنجامدانی سەرجەم ڕاهێنانەکان هەتا ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە و دواتر وەرگرتنی بڕوانامەکە بە ئاستێکی بەرز. تێچووی خولەکە بۆ ARSM ١،٧٥٠،٠٠٠ و بۆ LRSM, FRSM ٢,٩٥٥,٠٠٠ دینارە.
دەتوانیت یان بە کارتی بانکیی یان بە شێوەی کەسی لە یەکێك لە نوسینگەکانی هەولێر یان سلێمانی پارەکە بدەیت.
کاتێک کلیک لەسەر دوگمەی 'Pay Now' دەکەیت، سێ بژاردەت هەیە بۆ پارەدان:
-
کارتی بانکیی
-
paypal
-
بە شێوەیەکی کەسی
بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندیمان لەگەڵ بگرە بە ناردنی نامە یان لەڕێی تەلەفۆنەکانی:
هەولێر - ئاسیا: ٢٢٣٣ ٤٧٤ ٠٧٧٣ / کۆڕەك: ٦٠٠٩ ٠٠٨ ٠٧٥٠
سلێمانی: ئاسیا: ٢٢٣٣ ٤٧٤ ٠٧٧٣ / کۆڕەك: ٦٠٠٩ ٠٠٨ ٠٧٥٠