

پاکێجەکانی ئامادەکاریی
پاکێجی ئامادەکاری ٦ مانگ یان ١٢ مانگە. هەموو قۆناغەکانی تیۆری موزیك و پێرفۆرمانس، و هەروەها ئاستەکانی دبلۆمای بەرز، LRSM، ARSM و FRSM دەگرێتەوە.
بۆچی پاکێجی ئامادەکاری:
هەڵبژاردنی پاکێجی ئامادەکاری ئەو ماوەیەیە کە تێیدا ئامانجەکەت دیاری دەکەیت و بە وردی سەرنجت لەسەر قۆناغی هەڵبژێردراوی تیۆری موزیك یان پێرفۆرمانس دەبێت، وە کاتێك دەست دەکەیت بە خوێندنی ئەو قۆناغەی کە دەتەوێت تاقیکردنەوەکەی لەسەر ئەنجام بدەیت، لە کۆتایی پاکێجی ئامادەکارییەکەدا، دەزانیت چ ئاستێك بەدەست دەهێنیت. بە واتایەکی تر خاڵی دەستپێکت، هەروەها ئامانجەکەشت دەزانیت. بێگومان هەوڵ و خوێندنەکەت لە کاتی پاکێجی ئامادەکاری هەڵبژێردراودا گرنگ و پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئاستی بەرزی بڕوانامە لە تاقیکردنەوەدا.
شێوازەکانی پاکێجی ئامادەکاریی:
-
پاکێجی ئامادەکاریی ٦ مانگ: تەنها قۆناغەکانی تیۆری موزیك لەخۆدەگرێت، ١ هەتا ٥.
-
پاکێجی ئامادەکاریی ١٢ مانگ: هەردوو قۆناغەکانی تیۆری موزیك، ١ هەتا ٥، هەروەها قۆناغەکانی پێرفۆرمانس، ١ هەتا ٨ لەخۆ دەگرێت.
-
پاکێجی ئامادەکاریی ٦ مانگ بۆ ئاستەکانی دبلۆما: هەر سێ ئاستی دبلۆماکان، ARSM، LRSM و FRSM لەخۆدەگرێت، کە لە پاش قۆناغی ٨ی دیجیتاڵ پێرفۆرمانس دێت.