

خولی ئامادەکاریی ١٢ مانگە:
خولێکی ئامادەکاریی بۆ قۆناغەکانی تیۆری موزیك و پێرفۆرمانس: لەو ماوەیەدا، بە هەموو بابەتەکانی تیۆری موزیك و قۆناغەکانی پێرفۆرمانسدا گوزەردەکەیت، لە قۆناغی یەکەمەوە دەست پێدەکات هەتا قۆناغی پێنجەم لە تیۆری موزیکدا، وەهەروەها لە قۆناغی یەکەمەوە هەتا قۆناغی هەشتەم لە پێرفۆرمانسدا، دواتر هاوکاریتان دەکەین بۆ ئامادەکاری بەرەو تاقیکردنەوەکە.
لەم خولەدا ئەم بەشانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت و هەروەها بەرپرسیاریت لە تەواوکردنی سەرجەم ڕاهێنانەکان بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئاستێکی بەرزی بڕوانامەی هەردوو قۆناغی تیۆری موزیك و پێرفۆرمانس.
-
لە قۆناغی یەکی تیۆری موزیکەوە دەست پێدەکات
-
لە قۆناغی یەکی پێرفۆرمانسەوە دەست پێدەکات
-
تەواوکردنی ڕاهێنانەکان هەنگاو بە هەنگاو لە تیۆری موزیکدا
-
ڕۆژانە ڕاهێنان لەسەر ئامێری سەرەکی لە نێوان ٢.٥ بۆ ٣.٥ کاتژمێر
-
وەرگرتنی ئەرکی ماڵەوە بۆ مەشقی زیاتر
-
خوێندنی هەموو قۆناغەکانی تیۆری موزیك، قۆناغ بە قۆناغ
-
مەشقکردنی پارچەکان لە مەلزەمەی دانراو بۆ قۆناغەکە
-
مەشقکردن لەسەر تێگەیشتنی زمانی ئینگلیزی لە ڕاهێنانەکاندا
-
ئەنجامدانی هاوشێوە تاقیکردنەوەی تیۆری بۆ ئاسانکردنی تاقیکردنەوەکە
-
ئەنجامدانی هاوشێوە تاقیکردنەوەی پێرفۆرمانس
-
هەڵبژاردن و دانانی ڕێپرتوار
-
هەفتەی دوو ڕۆژ ئامادەبوون لە پۆلدا
-
دیاریکردنی کات وبەرواری تاقیکردنەوەکە
-
خەرجی تاقیکردنەوەی قۆناغی پێنجی تیۆری موزیك
-
خەرجی تاقیکردنەوەی قۆناغی هەشتی پێرفۆرمانس
-
تەواوکردنی تاقیکردنەوەکە لە ماوەی ٢٨ ڕۆژدا
-
وەرگرتنی بڕوانامەکە لە ماوەی دوو هەفتەدا
هەموو وانە و ڕاهێنانەکان لە تیۆری مۆسیقا و نمرەی ئەدای ئەدا بە بەشداربووان دەدرێت، بەمەبەستی خوێندنەوە و ئەنجامدانی هەموو ڕاهێنانەکان و دواتر ئێمە پێکەوە، لە پۆلدا، نمرەکان بە وردی ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە ئێوە بە باشی لە هەر بابەتێکی پۆلەکە تێگەیشتوون.
دەتوانن گونجاوترین ڕۆژ و کات بۆ ئامادەبوون لە وانەکاندا هەڵبژێرن بەپێی ئەو خشتەیەی خوارەوە:
ڕۆژەکان کات
دووشەممە - چوارشەممە کاتژمێر ٠٩:٠٠ - ١٠:٣٠ / ١٠:٤٥ - ١٢:١٥ / ١٢:٣٠ - ١٤:٠٠ / پشووی نیوەڕۆ / ١٥:٠٠ - ١٦:٣٠ / ١٦:٤٥ - ١٨:١٥
سێشەممە - پێنجشەممە کاتژمێر ٠٩:٠٠ - ١٠:٣٠ / ١٠:٤٥ - ١٢:١٥ / ١٢:٣٠ - ١٤:٠٠ / پشووی نیوەڕۆ / ١٥:٠٠ - ١٦:٣٠ / ١٦:٤٥ - ١٨:١٥
هەینی - شەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ - ١١:٣٠ / ١١:٤٥ - ١٣:١٥ / پشووی نیوەڕۆ / ١٤:٣٠ - ١٦:٠٠ / ١٦:١٥ - ١٧:٤٥ / ١٨:٠٠ - ١٩:٣٠
دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین کات دیاری بکەن یان پەیوەندی بکەن بە:
ئۆفیسی هەولێر- ئاسیا/ ٢٢٣٣ ٤٧٤ ٠٧٧٣ یان کۆڕەك/ ٦٠٠٩ ٠٠٨ ٠٧٥٠
نوسینگەی سلێمانی- ئاسیا/ ٢٢٣٣ ٤٧٤ ٠٧٧٣ یان کۆڕەك/ ٦٠٠٩ ٠٠٨ ٠٧٥٠
مەبەستمانە کە تۆ ئاستێکی بەرزی بڕوانامەکە وەربگریت نەك تەنها دەرچوون. بۆیە پێویستە بۆ ئەو ١٢ مانگە خۆت ماندوو بکەیت، زۆر بەباشی بخوێنیت و هەموو ڕاهێنانەکان ئەنجام بدەیت، هەر گرفتێکیش هاتە پێش پێکەوە چارەسەری دەکەین.
12 مانگ خوێندنی بەردەوامی قۆناغەکانی تیۆری موزیك و پێرفۆرمانس، وە ئەنجامدانی سەرجەم ڕاهێنانەکان و ژەنینی پارچە موزیکییەکان تا ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە بە بەدەستهێنان و وەرگرتنی بڕوانامەی قۆناغەکە بە ئاستێکی بەرز. تێچووی خولەکە ١,٨٥٠,٠٠٠ دینارە.
دەتوانیت بە کارتی بانکیی یان بە شێوەی کەسی لە یەکێك لە نوسینگەکانی هەولێر یان سلێمانی پارەکە بدەیت.
کاتێك کلیك لەسەر دوگمەی 'Pay Now' دەکەیت، سێ بژاردەت هەیە بۆ پارەدان:
-
کارتی بانکیی
-
paypal
-
بە شێوەیەکی کەسی
بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندیمان لەگەڵ بگرە بە ناردنی نامە یان لە ڕێی ژمارە تەلەفۆنەکانی:
هەولێر- ئاسیا: ٢٢٣٣ ٤٧٤ ٠٧٧٣ / کۆڕەك: ٦٠٠٩ ٠٠٨ ٠٧٥٠
سلێمانی- ئاسیا: ٢٢٣٣ ٤٧٤ ٠٧٧٣ / کۆڕەك: ٦٠٠٩ ٠٠٨ ٠٧٥٠