top of page
Exam

قۆناغەکانی تیۆری موزیك

هەشت ئاستی هەیە: قۆناغەکانی ١ بۆ ٨.

مەلزەمەکان بنەما سەرەکییەکانی موزیك دەگرێتەوە. لە قۆناغەکانی ١ بۆ ٥، بە بنەماکانی ڕیتم و نۆتەکان دەستپێدەکات، پاشان هارمۆنی و کۆنتەرپۆینت، دانان، وە زانیارییەکی فراوانی موزیکی ڕۆژئاوایی زیاد دەکات لە قۆناغەکانی ٦ بۆ ٨.

قۆناغی ٥ی تیۆری موزیك، مەرجی پێشوەختە بۆ تاقیکردنەوەکانی پراکیکی و پێرفۆرمانسی قۆناغەکانی ٦ بۆ ٨. کاندیدەکان پێویستە لە قۆناغی ٥ یان سەروتری تیۆری موزیك دەرچوبێتن بۆ ئەوەی بتوانن تاقیکردنەوەی پراکتیکی یان پێرفۆرمانسی قۆناغی ٦، ٧ یان ٨ ئەنجام بدەن. ئەمەش بۆ دڵنیابوونە لەوەی کە تێگەیشتنێکی باشیان هەیە لە پێکهاتەکانی موزیکدا، کە ئامادەیان دەکات بۆ سەرکەوتن لەم قۆناغە بەرزانەدا. 

قۆناغەکانی پێرفۆرمانس

ئەمە تاقیکردنەوەیەکی دیجیتاڵیە بۆ ئامێرە کلاسیکییەکان و گۆرانی وتن، هەروەها گرنگیدانە بە نمایشکردن. تاقیکردنەوە دیجیتاڵییەکان لە تۆمارێکی ڤیدیۆییەوە هەڵدەسەنگێندرێن.

تاقیکردنەوەکانی پێرفۆرمانس هاوتای قۆناغە پراکتیکییەکانن، بەڵام جەختکردنەوەیەکی جیاوازیان هەیە بە گرنگیدان لەسەر پێرفۆرمانس. بۆ تاقیکردنەوەکە، کاندیدەکان چوار پارچە موزیك هەڵدەبژێرن و، وەك بەرنامەیەکی بەردەوام پێشکەش دەکرێن: لانیکەم سێ پارچە موزیك، پێویستە لە مەلزەمەی ABRSM بێت (یەك لە هەر لیستێك) و یەکێکیان دەکرێ هەڵبژاردەی کاندیدەکە بێت.

قۆناغەکانی پێرفۆرمانس بە شێوەی دیجیتاڵی هەڵدەسەنگێندرێن: بۆیە، پارچە موزیکەکانت هەڵبژێرە، مەشقی ئەدای خۆت بکە، و هەر کات ئامادە بوویت، ڤیدیۆیەکی پێرفۆرمانسەکەت تۆمار بکە و بینێرە بۆ ABRSM بۆ ئەوەی لەلایەن پانێڵی تاقیکارەکانیانەوە نمرەی بۆ دابنرێت.

دبلۆماکانی ABRSM لە بواری پێرفۆرمانسدا

بڕوانامەی دبلۆم لە پێرفۆرمنسا دەرفەت بۆ موزیکژەنانی سەرووی قۆناغی هەشتەم دەڕەخسێنن بۆ بەدەستهێنانی ناساندن بەهۆی لێهاتوویی نمایشکردن و زانیاری و تێگەیشتنیان لە ئاستێکی پێشکەوتوودا.

 

  • ARSM (هاوبەشیی قوتابخانە شاهانەییەکانی موزیك)

  • LRSM (بڕوانامەی بەرزی قوتابخانە شاهانەییەکانی موزیك)

  • FRSM (هاوڕێیەتی قوتابخانە شاهانەییەکانی موزیك)

ئاستەکەت لە تیۆری موزیك یان پێرفۆرمانس هەڵبژێرە کە دەتەوێت تاقیکردنەوەکەی لەسەر ئەنجام بدەیت، و لە بەرواری دیاریکردنی تاقیکردنەوەکەدا پێویستە لە ماوەی ٢٨ ڕۆژدا تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەیت.

bottom of page